دوای سه‌پاندنی سزای وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سه‌كرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا كه یه‌كێك له‌وان كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فلای به‌غدا بوو، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرای كرد كه ئێران له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیا ئاسمانییه‌وه چه‌ك و دۆلاری به قاچاخ بردووه.
وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر هێرشه به‌رده‌وامه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و سه‌ربازگه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌و وڵاته سه‌پاند كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاوكاری داراییان پێشكه‌ش به حزبوڵا كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان.
دوای سه‌پاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی سزاكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند: هه‌رسێ ئه‌ندامه‌كه‌ی كه‌تائیبی حزبوڵا كه ناویان له‌نێو سزاكه‌دا هه‌یه، هاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه لایه‌نگره‌كانیان له عێراق و سووریا و لوبنان كردووه.
راشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپه لایه‌نگره‌كانیان ده‌كه‌ن له‌نێو خاكی عێراقدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌كارهێنانی هێڵی ئاسمانی فلای به‌غدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ به‌قاچاخبردنی چه‌ك و دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پێشێلكردنی بێ شه‌رمانه و ئاشكرای سه‌روه‌ری خاكی عێراقه.
اليوم، أعلنت وزارة الخزانة الأمريكية @USTreasury تصنيف شركة الطيران العراقية "فلاي بغداد" وثلاثة أعضاء من كتائب حزب الله على قائمة الجهات الداعمة للحرس الثوري الإيراني ومجموعاته الموالية في العراق وسوريا ولبنان. ويؤكد هذا القرار عزم الولايات المتحدة على التصدي للتهديد المستمر…
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) January 22, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.