ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م نێچيرڤان بازرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، سه‌ره‌خۆشى له نه‌وزاد هادى كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سۆزان هادى مه‌ولوود ـ ى خوشكيان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى دڵنه‌وايى به خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه نه‌وزاد هادى سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.