ئه‌مڕۆ دووشه‌م له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رێكی دامه‌زراوه‌ی ستێرلینگ تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی گرینگ سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا یه‌كێك له‌و بابه‌تانه دابینكردنی كاره‌با بوو له‌رێگه‌ی تیشكی خۆره‌وه.
ئەمڕۆ دووشەم ئالان حەمەسەعید ساڵح وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له بریتنی ستێرلینگ بەرێوەبەری ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دامەزراوەی ستێرلینگ و شاندی یاوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
له کۆبوونەوەکەدا باس له هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی ناوبراو کرا، سەبارەت بە ڕاهێنانی مامۆستایان و دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و دابینکردنی کارەبا لە ڕێگەی تیشکی خۆر (سۆلار سیستەم) بۆ قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان کرا .
لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی پەروەردەی بۆ رێکخراوی ستێرلینگ دەربڕی بۆ ئەوەی لە داهاتوو بتوانن کار لەبواری جیاجیای سێکتەری پەروەردەیی لە هه‌رێمی کوردستان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.