لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان وەزارەتی ناوخۆ فەرمانێکی گرنگی وزاری دەرکرد.
ئهمڕۆ دووشهم 22ی1ی2024،وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی وزاری ژمارە 2500 بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییان فەرمانێکی وزاری گرنگی واژۆ کرد.
بە گوێرەی فەرمانەکە، هەموو ئەو هاووڵاتیانەی لە ماوەی ڕابردوو تا 31ی12ی2023، بە هۆی کەمدەرامەتی یان بێئاگایی لە ڕێنماییەکان کەوتونەتە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان لەو سزایە بۆ دەرچوو.
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە مەودوا لە ماوەی یاسایی گرێبەستی ئەلیکترۆنی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە، بۆ ئەوەی توشی سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی نەبن.
وهزارهتی ناوخۆ ئاماژهی بهوهش كردووه، هەروەها بڕیاری دووبەرامبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ کە پێشتر بە فەرمانی وزاری ژمارە 25582 لە 10ی9ی2023، بە پشتبەستن بە بەشی (20) لە یاسای هاتوچۆ ژمارە (86)ی ساڵی 2004 دەرچوو بوو، لەبەر باری دارایی هاووڵاتییان و تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان ڕاگیرا.
ههروهها راشگهیاندراوه، فەرمانەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بۆ سەلامەتی خۆیان و شوفێر و بەکارهێنانی شەقامەکان، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.