له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا و گیرۆنا سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد .
شه‌وی ڕابردوو له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی 21ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری ئه‌لمێریای كرد، یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید به كۆتا هات به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل.
سێ گۆله‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، بیلینگهام و ڤینیسیۆس و کارفاخاڵ تۆماركران، دوو گۆله‌كه‌ی ئه‌لمێریاش له لایه‌ن یاریزانان رەمەزانى و گۆنزالێس تۆماركران.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له ئێستای ڕیزبه‌ندی خول به 51 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه و ئه‌لمێریاش به شه‌ش خاڵ له پله‌ی بیسته‌م و كۆتادایه.
هه‌ر له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 21 یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕیاڵ بێتس تۆماركرد.
بارسێلۆنا بووه میوانی ڕیاڵ بێتس و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا به كۆتا هات به ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل.
چوار گۆله‌كه‌ی بارسێلۆنا له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان، فیران تۆرێس سێ گۆڵ و گۆڵەکەى دیكه جواو فلێکس تۆمارى کرد.
بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش بارسێلۆنا له ئێستای ڕیزبه‌ندی خول به 44 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه و ڕیاڵ بێتسیش به 31 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.