Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:36

لە 48 كاتژمێری داهاتوودا رێگای كاتی نوێی دەربەندی گومەسپان تەواو دەبێت 

کوردستان TV
100%

ئەو ڕێگایەی ئێستا هەیە، كە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بەهۆی بارینی ڕێژەیەكی زۆری باران و كۆبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندی گۆمەسپان كەوتبووە ژێر ئاو، ئێستا ئاستی ئاوەكەی دابەزیوە و هاتوچۆ تێیدا ئاسایی بۆتەوە و لە 48 كاتژمێری داهاتووشدا رێگایەكی تری نوێی دەربەندی گومەسپان تەواو دەبێت بۆ هاتوچۆكردنی هاوڵاتییان.
لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دروستكردنی دەربەندی گۆمەسپان ئێستا ڕێیەگایەكی كاتی دروست دەكرێت، كە بڕیارە لە 48 كاتژمێری داهاتوو كارەكانی تەواو بێت و بۆ هاتوچۆ بەكاربێت، بڕیاریشە تا ساڵێكی تر ڕێگایەكی تری سەرەكی بە درێژایی 3 كیلۆمەتر لە ڕێی ئێستای بەنداوەكە و دوورتر دروستبكرێت، لەبەر ئەوەی ئەو ڕێگا كۆنەی كە ئێستا هەیە دەكەوێتە ژێر ئاو و چیتر هاتووچۆی لێناكرێت.
جێگەی باسە، بەنداوی گۆمەسپان گەورەترین بەنداوە لە سنووری پارێزگەی هەولێر و سێیەمینە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە دوای هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان لە سنووری پارێزگەی سلێمانی، لە ئێستادا لە 60 بۆ 65%ـی كارەكانی تەواو بووە، تێچووی پڕۆژەكە 95 ملیار دینارە و بەرزییەكەی 70 مەتر و درێژییەكەی 512 مەترە، توانای گلدانەوە و ئەمباركردنی 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بارانی هەیە و رووبەرەكەی شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر سێجایە، بە تەواوبوونی رۆڵێكی گرنگی لە پاراستنی سامانی ئاو و رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی دەبێت، دەشبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەولێر و كەرتی گەشتیاریش لە هەرێم زیاتر دەبووژێنێتەوە
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.