بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ....
ئەمڕۆ یەك شەممە 2024 -01-21
كەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی .
خێرای با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 2024 -01-22
كەش / ئاسمان نیمچەهەور دەبێت,لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو دەبێت , لە ئەنجامی هاتنی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەكرێت باران لەسەر بەشێك لە ناوچە جیا جیاكان بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ ببارێت , هەروەها لە ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت لە كاتەكانی بەیانی زوو , لەكاتەكانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ نمەباران دەبێت لە سەر بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك , لە ئێوارەدا كاریگەری ئەم شەپۆلە بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت باكوور و باكووری ڕۆژئاوی پارێزگاكە .
خێرای با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) كم /ك دەبێت
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆبە (2-3) پلە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركووك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2024 -01-21
كەشناسی: لە ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.