ئێران 3 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ناسر عەلیپوور، خەڵکی گوندی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان و ڕێبوار کووهگەرد، دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیركران.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌وی رابردوو ئارام سەبزی تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی بۆکان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵهكهییدا ده‌ستگیركراوه و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه، هەتا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستگیركرانیان و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.