رووداوێكی هاتووچۆ له گه‌رمیان گیان له ده‌ستدانی لێكهوتهوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی1ی2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر كه بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست دەدات لە بەرامبەر زانکۆی گەرمیان خۆی دەکێشێت بە ڕاگری قەراخ ڕێگاکەدا،بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بە کاریگەری ڕووداوەکە شۆفێرەکەی کە ئافرەتێک بووە دەکەوێت و ئۆتۆمبێلەکە دەیشێڵێت بەهۆیەوە گیان لە دەستدەدات.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانە و لەدایک بووی ساڵی 1989ە.
له كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنییەتی ڕووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.