ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی چه‌ند رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه - هه‌ولێر، 9 كه‌س بوونه قوربانی و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاتوچۆی كۆیه به (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی سێ رووداوی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆیه - هه‌ولێر 9 كه‌س بریندار بوون.
راشیگه‌یاند: رووداوی یه‌كه‌م له‌ناو بازگه‌ی شاره‌دێی دێگه‌له رووی دا كه ئۆتۆمبێلێك خۆی به كارمه‌ندێكی ئاسایشی بازگه‌كه كێشا و برینداری كرد، دوای ئه‌مه‌ش كارمه‌نده‌كه بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له رووداوی دووه‌مدا به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له نزیك شاره‌دێی دێگه‌له، به‌داخه‌وه 5 كه‌س بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به ڕووداوی سێیه‌میش دا كه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌هۆی خێراییه‌وه كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستداوه و دوای خۆكێشانی به هێمایه‌كی هاتوچۆ و چه‌ند هاووڵاتییه‌ك، له ئه‌نجامدا 3 هاووڵاتی بریندار بوون.
كۆیه / كانیاو حه‌كیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.