سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری كه‌ركووك، ته‌قه له ئافره‌تێك كرا و كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا له نزیك قوتابخانه‌ی سه‌گرمه له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری كه‌ركووك، ته‌قه له ئافره‌تێك كرا و راسته‌وخۆ هاته كوشتن.
راشیگه‌یاند: دوو كه‌س به سواری ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له ئافره‌ته‌كه كردووه و كوشتوویانه، دواتریش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئافره‌ته‌كه ئه‌وه‌ی كوژراوه، ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، به‌ڵام حزبه‌كه تا ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌و ئه‌ندامه‌یان نه‌داوه.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.