ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە ئێوارەی دوێنێ حوسێن عەلی جاودانفەر، كە جێگری پێشووی فەرماندەی سوپای پاسداران بووە لە شاری سەراوانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەلایەن چەند كەسێكەوە دەستڕێژی گولـلەی لێكراو دەستبەجی گیانی لەدەستداوە.تاوەكو ئیستا هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی كوشتنەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
كوشتنی جێگری پێشووی فەرماندەی سوپای سەراوان لەكاتێكدایە، كە دوێنێ شەڕ و پێكدادان لەنێوان پاسەوانانی سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان و گرووپێكی چەكدار كە بەنیازبوون لە پاكستانەوە بپەڕنەوە ناو شاری راسكی سەر بە پارێزگاكە روویدا.
بەگوتەی ئەحمەد عەلی گودەرزی، فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووری ئێران لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكەی سەر سنووری راسك، یەكێك لە چەكدارەكان كوژراوە و دووانی دیكەش بە برینداری هەڵاتوون، كە هێشتا گەڕان و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنیان بەردەوامە.
فەرماندەیەكی سوپای پاسداران كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.