سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مشه‌و سێشه‌م هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی له‌نێو خاكی پاكستانیش راگه‌یاند.
ئاژانسی دهنگوباسی (فارس)ی سه‌ر به سوپای پاسداران بڵاوی كرده‌وه: به درۆن و مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر دوو باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی سوپای داد به‌لووچ له‌نێو خاكی پاكستان.
بڵاویشی كرده‌وه: هه‌ردوو باره‌گاكه به درۆن و مووشه‌كی بالیستی به چڕی بۆردومان كراوه و زیانی گه‌وره‌یان پێ گه‌یشتووه.
كۆماری ئیسلامی ئێران كۆمه‌ڵه‌ی سوپای داد به‌لووچ به رێكخراوێكی تیرۆریستی و یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كۆمه‌ڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ناوده‌بات كه ناوبه‌ناو له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران و پاكستان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و سوپای پاسداران ده‌كاته ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.