Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:49

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: به‌م نزیكانه‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2024 ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ به‌م نزیكانه‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدڕالی 2024 ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی عێراق، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كاركردن له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه‌ كاری له‌پێشینه‌یان ده‌بێت و به‌خێرایی كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، ئه‌مڕۆ دووشه‌م لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌رزی نوێی یاسادانان كرده‌وه‌.

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌‌ گوتی: لیژنه‌كه‌مان چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی 2024 ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ بگاته‌ په‌رله‌مان.

گوتیشی: به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی حكوومی، كاری له‌پێشینه‌ی لیژنه‌كه‌مان بریتی ده‌بێت له‌ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی هه‌مواری یاسای بودجه‌‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت كاره‌كان به‌ خێرایی ئه‌نجام بدرێن.

هه‌مواری یاسای بودجه‌ی فیدڕالی ساڵی 2024 هێشتا له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌ و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت به‌ مه‌به‌ستی په‌سندكردنی بڕگه‌كانی هه‌مواركردنه‌كه‌، چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هه‌مواركردنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گرفتی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.