ده‌زگای په‌نابه‌ران سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، له 7ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌ستپێكی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، تا ئێستا 85%ی دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه ناوچه و ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه و ئاواره بوون.
ده‌زگا‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئاواره‌بووان له كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشته 1.9 ملیۆن كه‌س، واته زیاتر له 85%ی دانشتووان ناوچه‌كانیان جێهێشتووه.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆی گشتی ئاواره‌كان 1.4 ملیۆن كه‌سیان له‌و كه‌مپانه ده‌ژین كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دروستی كردوون كه ژماره‌یان 155 كه‌مپی ئاواره‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تا ئێستا 146 كارمه‌ندی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.