ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیانی عێراقی كە ئارەزووی گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات هەیە، لە سەرجەم بانكە حكومی و ئەهلییەكان وەستاوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای ڕاگەیاندووە، هۆكاری ڕاگرتنەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زۆربەی بانكە حكومی و ئەهلییەكان ئەو پشكەیان نییە كە بۆ دابەشكردنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق تەرخانكراوە.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە ، ڕێكارەكان وردە وردە بۆ وەستاندنی پلاتفۆرمی فرۆشتنی دۆلار پەیڕەو دەكرێن ،ئەمەش پێدەچێت بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا دروست بكات.
هەر لەو بارەیەوە محەممەد حەسەنی، شارەزای بواری ئابووری ڕاگەیاند، ئەو كۆنتڕۆڵ و ڕێنمایانەی لەسەر پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی دانراون زۆر ئاڵۆزن، زۆرجاریش گەشتیار ناتوانێت دۆلار بەدەستبهێنێت، چونكە ئەو بڕە دۆلارەی تەرخان دەكرێت، زوو تەواو دەبێت.
فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە بانكەكانی عێراق وەستا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.