ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە پارێزگاكانی وان، هەكاری، مووش و بەدلیسی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆی 681 ئاوایی و ناوچەی نیشتەجێبوونی داخستووە.
چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین پارێزگای وان، هەكاری، مووش و بەدلیس لە ڕۆژهەڵاتی توركیای گرتووەتەوە و كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك هەبووە.
بە هۆی ئەو بەفربارینەوە ڕێگەی هاتوچۆی نێوان 681 ئاوایی و ناوچە نیشتەجێبوون بە تەواوی داخراوە و هەولی تیمەكانی ڕێگەوبان و شارەوانی لە هەر كام لەو پارێزگایانە بۆ كردنەوەی ڕێگەكان بەردەوامە.
لە شارۆچكەی باشقەڵا سەر بە پارێزگای وان، زیاتر لە 50٥٠ سانتی مەتر بەفر باریوە و هەروها لە ناوەندی هەكاری و شارۆچكەكانی دەوروبەریش ئەستووری بەفر گەیشتووەتە 40 سانتی مەتر. لە پارێزگای مووش'یش كە دوو رۆژە بەفر بارین بەردەوامە، 55٥٥ سانتی مەتر بەفری لێ كەوتووە.
بەفربارین ڕێگەی هاتوچۆی 681 ناوچەی نیشتەجێبوونی لە كوردستانی توركیا داخستووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.