وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی دارایی بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی بودجە و مووچەوە سەردانی بەغدا دەكەن.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە كوردستان 24ی رایگەیاندووە: ئەمڕۆ شاندی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، دەچێتە بەغدا و سبەی یەكشەممە كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ،تایبەت بە كێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.
هەروەها گوتی: مانگێك لەمەوبەر وادەی ئەم كۆبوونەوەیە ڕاگەیاندراوەو هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدرالیش، پەرۆشن بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچە لەمساڵدا.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشدا،شاندەكە چەند رۆژێك لەبەغدا دەمێننەوە.
شاندێكی حكومەت بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی بۆ پرسی مووچەو بودجە سەردانی بەغدا دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.