وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌شتێكی به‌ره‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ كردووه و بڕیاره له‌و گه‌شته‌دا سه‌ردانی ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین و چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌نتۆنی بیلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسڕائیل ده‌بێت و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌پرسانی فه‌ڵه‌ستین كۆ ده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كانیدا بلینكن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و ده‌ستپێشخه‌ری زیادكردنی گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان ده‌كات بۆ هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌ردوو وڵاتیش ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن و رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه په‌ل بكێشێت و فراوانتر بێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی پێنج وڵاتی تری عه‌ره‌بیش ده‌كات كه پێكهاتوون له میسڕ، ئوردن، قه‌ته‌ڕ، سعوودییه و ئیماڕات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پلانه‌كان بیلینكن له گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی عێراق ناكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دوایین زنجیره گه‌شته‌كانیدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ره‌تای مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، سه‌ردانی عێراقیشی كردبوو و له سه‌ردانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببووه‌وه.
دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن بۆ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و یۆنان ده‌بێت و دوای سه‌ردانیكردنی ئه‌و دوو وڵاته ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه واشینتۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.