وه‌زیری ناوخۆی ئیران ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تبارن به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌می رابردووی پارێزگه‌ی كرمان.
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئیران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: چه‌ند كه‌سێكمان ده‌ستگیركردووه كه په‌یوه‌ندییان به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگه‌ی كرمان هه‌بووه. به‌ڵام ژماره و ناسنامه‌ی ده‌ستگیركراوانی ئاشكرا نه‌كرد.
گوتیشی: ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران كۆنتڕۆلی بارودۆخه‌كه‌یان كردووه و به چاوكراوه‌ییه‌وه پلانه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی دڵنیاییشی دایه هاووڵاتییانی ئێران كه ده‌گه‌نه تۆمه‌تباره‌كان و ژماره‌یان هه‌رچه‌ندێك بێت ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌می ڕابردوو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی چوارمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، له نزیك گۆڕه‌كه‌ی و له‌نێو ئاپۆڕای خه‌ڵكدا له پارێزگه‌ی كرمان دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ڕوویان دا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران سه‌باره‌ت به ئاماری قوربانییان بڵاو كرده‌وه كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كاندا 84 كه‌س كوژراون و 281 كه‌سی تریش بریندار بوون.
دوێنێ پێنجشه‌میش رێكخراوی تیرۆریستی داعش به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگه‌ی كرمان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران گرته ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.