کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕادەگەیەنێت، ناتوانن لە وادەی دیاریکراودا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن.
بڕیار بوو لە 25ی شوبات پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت بەڵام بە گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پڕۆسەکە دوادەخرێت.
لەمبارهیەوە گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەللای بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە نووسراویان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە ناتوانن پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.