Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:44

پاڵه‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


به‌چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی بلیاردی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 3ی1ی2024، كۆتایی به‌ ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێیه‌تی بلیاردی هۆڵه‌كانی هه‌ولێر هات.

له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا 64 یاریزان له‌ هۆڵه‌كانی شاری هه‌ولێردا به‌شداربوون، دوای چوار ڕۆژ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕكابه‌رییه‌كانی نێو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ پاڵه‌وانێیته‌كه‌ هات، كه‌ یاریزان ئه‌یاد محه‌ممه‌د پله‌ی یه‌كه‌م و شوان مه‌غدید له‌ هۆڵی سلیڤان یه‌كه‌م بوون.

له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسان له‌ یه‌كێتی بلیاردی كوردستان و هه‌ولێر خه‌ڵات و جام به‌سه‌ر پاڵه‌وانان دابه‌شكرا. 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.