به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن هۆشداری دایه هاووڵاتییان و شوفێران به‌وه‌ی كه له شه‌قامه‌كاندا ئاگاداری خۆیان بن، چونكه ئه‌مشه‌و تا به‌یانی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مومژ دروست ده‌بێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: لە دوای نیوەشەو تا کاتەکانى بەیانى زوو ئەگەرى دروستبوونى تەمێکى مامناوەند هەیە.
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی كه تهمهكه ده‌یانگرێته‌وه، رایگه‌یاند: ته‌مومژه‌كه له ناوچەکانى رۆژئاوای هەولێر و سنوورى بەردەڕه‌ش و پارێزگه‌ی دهۆک و هەروەها سنوورى پارێزگه‌ی کەرکووک و سنوورى کۆیە و هەندێک ناوچەى پارێزگه‌ی سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.