قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڤه‌یپ و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنیدا كردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشەم بە سەرپەرشتی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لێژنە هاوبەشەکانی چاودێریکردنی بازاڕ، لە ناو شاری هەولێر دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلکترۆنیدا گرت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلکترۆنی قەدەغە کراوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەمڕۆ سێشه‌م هه‌ڵمه‌ته‌كه دەست بەجێبەجێکردنی کرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.