Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:38

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر پێشمەرگە دەكات

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و دەڵێت: ئەوە هەوڵێکی بێ هیوایانەیە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیەی کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و، تێیدا به‌ئامانجگرتنی‌ باره‌گایه‌كی هێزی‌ پێشمه‌رگەی له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ کرد و رایده‌گه‌ێنێت: ئەو هێرشە له‌لایه‌ن گرووپە چه‌واشه‌كراوە له‌ یاسا ده‌رچووکانەوە به‌ دوو فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وانی‌ بۆمبڕێژكراو ئەنجامدرا، له‌ هه‌وڵێكی‌ بێ هیوایانەدا بۆ تێكدانی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ ‌هه‌رێمی‌ كوردستان.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای له‌ حكوومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ کردووە، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هێرشه‌ ناپاکە بكات و، ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكرا بكات کە له‌پشتییه‌وه‌ن، لەگەڵ ئەوەش رێكاری‌ توند به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بگرێتەبه‌رله‌پێناو ڕێگریكردن له‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌.

 داواشیکردووە لێپێچینه‌وه‌ لەگەڵ بکەرانی ئەو کردەوەیە بکەن، چونكه‌ بونەته‌ هۆی‌ مه‌ترسی‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ راسته‌قینه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ تەواوی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.