Erbil 19°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 17:25

له‌ پریمه‌رلیگدا نۆتینگهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچێسته‌ریونایتد تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی نۆتینگهام و مانچێسته‌ریونایتد رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی 20 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی نۆتینگهام میوانداری یانه‌ی  مانچێسته‌ریونایتدی كرد.

له‌ یارییه‌كه‌دا نۆتینگهام توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد تۆماربكات به‌ ئه‌نجامی 2 گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك. 

دوو گۆڵەكەی نۆتینگهام یاریزانان، دۆمینیگێز و مۆرگان وایت لە خولەكەكانی 64 و 82 تۆماریان كرد ، گۆڵەكەی مانچێسته‌ر یونایتدیش راشفۆرد لە خولەكی 78 تۆماری كرد.

بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش، له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خولدا، نۆتینگهام به‌ 20 خاڵ له‌ پله‌ی پانزده‌یه‌مدایه‌ و مانچێسته‌ریونایتدیش به‌ 31 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مدایه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.