شاڵاو هیدایەت ،شارەزای كەشناسی رایگەیاند: بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر یان زیاتریش هیچ شەپۆلێكی دابارینی دەریای باش و گشتگیر بۆ ناوچەكە لەئارادانییە ، بەڵام دواتر دۆخەكە باش دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی گوتی: لەهەفتەی كۆتایی مانگی یەكەم بۆ ناو هەفتەی دووەم بەتایبەتی بەهۆی لاواز بوون و كشانەوەی ئەو سیستەمە پەستان نزمەی ئایسلەندی لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا، دووبارە دۆخێكی ئەرێنی تەڕو پڕ داباراناوی دەگەڕێتەوە ناوچەكانی ئێمەو لەهەفتەی دووەم و تا ناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە.
هەروەها گوتیشی: بەپێی ئاماژەكانی ئێستا بارستە هەوایەكی ساردی بەهێز بەشێوەی بەرفراوان لەناو هەفتەی دووەمدا دەركەوتووە ،كەجێگیر بێ بەفر بارینیشی بەشێوەی بەرفراوانیش لێدەكەوێتەوە و سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە .
هاوكات ئاراس جەبار ،شارەزای كەشناسی دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی زستانە و تا ئێستا پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی پاییزی بەرزن و ھیچ سیمایەكی زستانە لە ناوچەكەدا نابینرێ ، تا 8 بۆ 10 رۆژی داھاتووەش بەو شێوەیە ئەبێت بەڵام لەھەمان كاتدا ئەوە ناگەیەنێت كە بەدرێژایی زستان دۆخەكە بەو شێوەیە ئەبێت .
دەشڵێت: بۆ ئەم زستانە ھەرچەندە پێشبینیەكان لە پاییزەوە شكستیان ھێناوە لە دیاریكردنی دۆخی كەشوھەوای ناوچەكانی خۆمان بۆ ئایندەش ھیچ پێشبینیەك ناكرێت و دۆخی كەشوھەوای رۆژھەڵاتی ناوەراستیش نادیار ئەبێت بەدرێژایی كاتەكان و نازانرێت زستانێكی چۆنمان ئەبێت ، بۆیە زۆر گرنگی بەو بابەتانە مەدەن كە باس لەوە دەكەن سەرمای مێژوویی بەڕێوەیەو بەفری زۆر ئەبارێت،یان وشكە باراناوی ئەبێت، دۆخەكە بەجۆرێكە ھەموو ئەگەرێكی جیاواز لەبەردەمماندا چاوەڕوان كراوە.
شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو باران ناوچەكەمان دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.