له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق زاخۆ و ئه‌لقاسم رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌م 27ی12ی2023، له یارییه‌كی دواخراو له گه‌ڕی شه‌شه‌م له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی (ئه‌لقاسم)ی شاری بابل كرد.
یاری نێوان هه‌ردوو یانه به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به كۆتاهات.
گۆله‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ له رێگای یاریزان موهه‌یمه‌ن سه‌لیم له خوله‌كی 12 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی یانه‌ی ئه‌لقاسمیش یاریزان عه‌لا موحسین له خوله‌كی 64 تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی زاخۆ له ئێستای ریزبه‌ندی خول به 18 خاڵ له پله‌ی چواره‌مدایه، یانه‌ی ئه‌لقاسمیش به 13 خاڵ له پله‌ی دوانزده‌م دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.