سەرۆکی کۆنیفا و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوە.
یهكێتی تۆپی پێی كوردستان بڵاویكردهوه، ئێوارەی ئەمڕۆ 23-12-2023 بە شێوەی ئۆنڵاین سەرۆکی کۆنیفا ( پێرئەندرێس بلیند ) لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی و لێژنەی جێبەجێکار لە کۆنیفا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( پێرئەندرێس بلیند ) و سکرتێری یەکێتیەکە مامۆستا ( سیروان نەجمەدین ) ئەنجامدا.
یهكێتییهكه رایدهگهێنێت، مەبەست لە کۆبوونەوەکە زیاتر ئامادەکاری بوو بۆ جامی کۆنیفای 2024 کە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، لێژنەی جێبەجێکار لە کۆنیفا چەندین پرسیار و داواکاریان ئاڕاستە کردوو سەرۆک و سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش دڵنیایی یان پێدان کە هەموو ئامادەکاریەک دەکەن و سەرجەم پێداویستیەکان جێبەجێ دەکرێت و ئامادەکرێن بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە و بە سەرکەوتوانە پاڵەوانێتیەکە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
یهكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماژهی بهوهشكردووه، لەلایەن خۆشیانەوە سەرۆکی کۆنیفا و سەرجەم ئەندامەکانی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان کرد کەوا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی هاتنی ئەم پاڵەوانیەتیە دەکەن هیوایان خواست یەکێک بێت لە جوانترین پاڵەوانیەتیەکان و هەڵبژاردە بەشداربووەکانیش چێژ لە میوان دۆستی کورد و کوردستانیەکان وەربگرن .
سهرۆكی كۆنیفا: بهرێوهچوونی پاڵهوانێیهتی ههرێمهكانی جیهان له كوردستان یەکێک دهبێت لە جوانترین پاڵەوانێیەتییەکان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.