له خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی وێستهام یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچێسته‌ریونایتدی تۆماركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی12ی2023، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی 18 له خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی وێست هام یونایتد میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتدی كرد.
یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی وێست هام یونایتد به كۆتاهات به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له رێگای یاریزانان جارۆد بۆین و موحه‌ممه‌د قه‌دوس له خوله‌كه‌كانی 72 و 78 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش وێست هام یونایتد له ئێستای ریزبه‌ندی خول به 30 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و مانچێسته‌ریونایتدیش به 28 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.