Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:02

ئێران 2 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


2 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌دران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 23ی12ی2023،  سزای سێدارەی کەرەموڵڵا لوڕستانی، تەمەن 50 ساڵ و حوسێن پاپی، تەمەن 43 ساڵ، دوو بەندکراوی لوڕی خەڵکی شاری بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، حوسێن پاپی 7 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیركرابوو و هەروەها کەرەموڵڵا لوڕستانی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 3 ساڵ خۆیشاردبوویەوە، دواجار 4 ساڵ لەمەوبەر دەستگیركرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  ئەو دوو هاووڵاتییە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوه‌.

ڕۆژی پێنجشەممە، 30ی 9ی 2023، ئەو دوو بەندکراوە لوڕە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی خوڕەماوا گواسترانەتەوە.

له‌ كۆتاییدا رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو کەسە لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاو نەکراونەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.