Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:39

ڕیاڵ مه‌درید پێشه‌نگی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیای وه‌رگرت

کوردستان TV
100%


یانەی ریاڵ مەدرید لەیاریەكی گەری هەژدەهەم بووە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئاڵاڤێس، یارییەكە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی ریال مەدرید تەواو بوو، بەدرێژایی نەوەد خولەكی یاریەكە یاریزانانی هەردوولا چاویان لەگۆڵ تۆماركردن بوو بەتایبەت یاریزانانی مێرنگی، لەخولەكی پەنجاو چواری گێمی دووەم ناچۆ فیرناندیز بەكارتی سوور كرایە دەرەوە، سەرەرای كەمی ژمارەی یاریزانانی دواجار ریال مەدرید لەكۆتا خولەكی یاریەكە توانی لەرێی یاریزان لۆكاس فاسكێز تاكە گۆلی یاریەكە تۆماربكات.
 بەم بردنەوەیە ریال مەدرید كۆی خاڵەكانی گەیاندە چل و پێنج خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ و بەسوود وەرگرتن لەبەرامبەر بوونی یانەی جیرۆنا، گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا.  

 
لەیارییەكی دیكەی گەری هەژدەهەمی لالیگا، هەردوو یانەی ریاڵ بێتس و جیرۆنا بەگۆلیك بەرامبەربوون، لەگێمی یەكەم و لەخولەكی سی و نۆ جیرۆنا لێدانی سزای بەدەستهێنا، ئەرتیم دۆفبیك سەركەوتوو بوو لەجێبەجێكردنی لێدانەكەو گۆڵی پێشكەوتنی بۆ جیرۆنا بەدەستهێنا، ئەو گێمە جیرۆنا بەگۆلێك لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم هێرشەكانی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەكتر درێژەی هەبوو، دواجار لە خولەكی هەشتاو هەشت ریاڵ بێتس توانی لەرێی یاریزان جیرمان بیزیلا گۆلی بەرامبەر بوونەوە تۆمار بكاتەوە.
 بەم جۆرە یاریەكە بەیەكسان بوون بەگۆلێك بۆ هەردوولا تەواو بوو، بەم ئەنجامە یانەی جیرۆنا پێشەنگی ریزبەندی بە رووبەرووبونەوەی نێوانیان بۆ بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید لەدەستدا، ریال بێتسیش بیست و هەشت خالی هەیە و لەخانەی حەوتەمە.   

 
هەر لەركابەریەكانی گەری هەژدەهەمی لالیگا، یانەی كادێز لەسەر یاریگای رامۆن دی كارانزا میوانداری یانەی ریال سۆسیدادی كرد.
 یاریەكه‌ بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو، بەدرێژایی هەردوو گێم هێرشەكانی هەردوو لا بۆ سەر گۆڵی یەكتر بەردەوام بوو، بەڵام هیچ لایەكیان نەیانتوانی تۆری گۆڵی یەكتر بهەژێنن، بەمجۆرە یاریەكە بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
 بەم ئەنجامە كۆی خاڵەكانی ریال سۆسیداد بووە سی و یەك خاڵ و لەخانەی شەشەمی ریزبەندی دێتو لەبەرامبەردا یانەی كادێز پازدە خالی هەیە و لەخانەی حەڤدەهەمە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.