Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:26

ئێران.. سزای سێ ساڵ زیندانی كردن به‌سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی كورد سه‌پێنرا

کوردستان TV
100%


مامۆستایه‌كی ئاینی كورد له‌ كوردستانی ئێران، سزای سێ ساڵ  زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، پێش نوێژی مزگەوتی "چوار یار نەبی" لە شاری پیرانشار له‌ كوردستانی ئێران، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە بە تۆمەتی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئافره‌تان، ژیان، ئازادی و ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ڕابردوو، ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنراوه‌.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، 11ی 11ی 2023، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە پیرانشار دەستگیركراوه‌ و ڕۆژی 1ی 12ی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی 500 ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

لە ماوەی ئەم مانگەدا، چوار مامۆستای ئایینیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی شەریف مەحموودپوور، سولەیمان ئەحمەدی، سەید جەمالەدین واژی و یوونس نەوخاە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، بە کۆی گشتی سزای 11 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سه‌پێنراوه‌، ئەم مامۆستایانە بەهۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئافره‌تان و ژیان و ئازادی و بە تۆمەتی "هەوڵدانی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" و "هەوڵی تێکدانی ڕای گشتی" دادگایی کراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.