Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:39

ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینییەکان لە غەززە بەرزبووەوە بۆ 20 ھەزار و 57 کەس

کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژراون گەیشتە 20 ھەزار و 57 کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی48 کاتژمێری ڕابردوودا 390 کەسی دیکە بەھۆی ھێرشەکانەوە کوژراون و 734 کەسیش بریندار بوون.

بەوەیش ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژراون گەیشتە 20 ھەزار و 57 کەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتە53 هەزار و 320 کەس.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.