Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:39

کوژرانی 11 پۆلیس لە ئاکامی هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری راسک لە ویلایەتی سیستان-بەلووچستانی ئێران، 11 کارمەندی ئاسایش کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، پارێزگای سیستان-بەلووچستان، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکە بڵاوکردووەتەوە کە کاتەکانی شەو ڕوویداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە هێرشێکی تیرۆریستییدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە راسک، 11 کەس شەهید بوون.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان پۆلیس و ئەنجامدەرانی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هێرشبەرەکان کوژراون.

لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، بانگەشەی ئەوە کراوە ڕێکخراوی "جەیشولعەدل"
کە لە ویلایەتی سیستان-بەلووچستان چالاکی هەیە و بانگەشەی ئەوە دەکات بەرگریی لە مافی گەلی سوننەی بەلوچی دەکات و لە وڵاتەکەدا بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی ناسراوە، هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.