Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:01

ئێران سزای 11 ساڵ زیندانیكردن به‌ سه‌ر 4 مامۆستای ئاینی كورد ده‌سه‌پێنێت

کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی له‌ كوردستانی ئێران به‌ زیندانیكردن سزاده‌درێن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، چوار مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی شەریف مەحموودپوور، سەید سولەیمان ئەحمەدی، سەید جەماڵ واژی و یوونس نەوخاە لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینییەوە سەرجەم سزای 11 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سه‌پێنرا، ئەم چوار مامۆستا ئایینییە ساڵی ڕابردوو لە پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئافره‌ت، ژیان، ئازادی دەستگیركرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مامۆستا شەریف مەحموودپوور و مامۆستا سەید جەماڵ واژی، بەرنوێژی هەینیی مزگەوتی گوندی "پەسوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار، هەریەکەیان سزای دوو ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوه‌، هەروەها مامۆستا سەید سولەیمان ئەحمەدی، مامۆستای قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدین ئەیووبی لە پیرانشار، سزای چوار ساڵ بەندکردن و مامۆستا یوونس نەوخاە مامۆستای زانستە ئایینییەکان قوتابخانەی سەلاحەدین ئەیووبی، سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوه‌.
رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، ئەو مامۆستا ئایینییانە بە تۆمەتی "واژۆی بەیاننامەی مامۆستایانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئافره‌تان، ژیان، ئازادی و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان"، "هەوڵ بۆ تێکدانی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" و "هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی"، لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئورمیە، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، مامۆستا سەید سولەیمان ئەحمەدی و مامۆستا یوونس نەوخاە، ڕۆژی سێشەممە، 4ی 11ی 2022، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون  و دواتر هەر لەو مانگەدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنیان ئازاد کران.
راشگه‌یاندراوه‌، مامۆستایان سەید جەماڵ واژی و مامۆستا شەریف مەحموودپوور، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 3ی 11ی2023، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون و لە ڕۆژانی 19 و 23ی 11ی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی 500 ملیۆن تمەنیی ئێرانی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی داداییکردنیان ئازاد کراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.