وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوایین ئاماری قوربانی هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ژماره‌ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ 17 هه‌زار و 997 هاووڵاتی به‌رزبووه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 49 هه‌زار و 229 كه‌س.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌نیا ئه‌مڕۆ له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌رمی 297 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری تریش تا ئێستا له‌ژێر داروبه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان گیریان خواردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.