Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:33

ڕیاڵ بێتس سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕیاڵ مه‌دریدی ڕاگرت

کوردستان TV
100%


ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ڕیاڵ بێتس دووچاری یه‌كسانبوون هات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 9ی12ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 16ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ بێتس میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی كرد.
یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسانبوون به‌ گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتا هات، گۆله‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ رێگای یاریزان بێلینگهام له‌ خوله‌كی 53 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی بێتسیش له‌ رێگای یاریزان ئایتۆرڕۆبیاڵ له‌ خوله‌كی 66 تۆماركرا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش له‌ ئێستادا ریاڵ مه‌درید به‌ 39 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و ریاڵ بێتس به‌ 26 خاڵ له‌پله‌ی حه‌وته‌م دایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.