Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:57

له‌ پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد و مانچێسته‌ریونایتدیش دووچاری دۆڕان هات

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كریستاڵ پاڵاس تۆماركرد و مانچێسته‌ریونایتدیش له‌ به‌رامبه‌ر بۆرنمۆس دووچاری شكست هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی12ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 16 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی له‌ وه‌رزی 2023 -2024، یانه‌ی كریستاڵ پالاس له‌ میوانداری كردنی یانه‌ی لیڤه‌رپولدا دووچاری شكست هات، یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی  لیڤه‌رپول به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی دووگۆل له‌ به‌رامبه‌ر گۆلێك.
دوو گۆله‌كه‌ی لیڤه‌رپول له‌ رێگای یاریزانان محه‌ممه‌د سه‌ڵاح و هارڤی ئیلییۆت له‌ خوله‌كه‌كانی 76 و 90 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی كریستاڵ پاڵاسیش له‌ رێگای یاریزان ژان فیلیپ ماتێتا له‌ خوله‌كی 57 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش لیڤه‌رپول به‌ 37 خاڵ له‌ پێشه‌نگی دایه‌ وكریستاڵ پاڵاسیش به‌ 16 خاڵ له‌ پله‌ی پانزده‌م دایه‌.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕدا یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتد میوانداری بۆرنمۆسی كرد.
یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بۆرنمۆس به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ رێگای یاریزانان دۆمینیک سۆلانکێ و فیلیپ بیلینگ و مارکۆس سێنێسی له‌ خوله‌كه‌كانی 5 و 68 و 73 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنش بۆرنمۆس به‌ 19 خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌مه‌ و مانچێسته‌ریونایتدیش به‌ 27 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌. 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.