Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 13:59

سوود و زیانه‌کانی خواردنی خورما و قه‌سپ له‌گه‌ڵ چا له‌ بڕی شه‌کر

کوردستان TV
100%

پزیشێكی زانستی خۆراك  روونكردنه‌وه‌ له‌ سوود و زیانه‌كانی خواردنی خورما و قه‌سپ له‌گه‌ڵ چایی له‌ بڕی شه‌كر ده‌دات.
‎د. کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی  زانستی خۆراک، باس له‌ سوود و زیانه‌كانه‌كانی خواردنی خورما و قه‌سپ له‌گه‌ڵ چایی له‌ بڕی شه‌كر ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت،  ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاووڵاتییان پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئایا خواردنی خورما و قه‌سپ  له‌گه‌ڵ چا له‌ بری شه‌کر سوودی هه‌یه‌ یان زیان: خواردنی خورما له‌ بری شه‌کر  له‌گه‌ڵ چا زیانی نیه‌ بۆ مرۆڤێکی ئاسایی ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ زۆربه‌ی سووده‌  ته‌ندروستیه‌کانی خورما ناهێڵێت۰ 
 راشیده‌گه‌ێنێت، ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت خورما و قه‌سپ بخۆن له‌گه‌ڵ چا  یان زۆری که‌می لێ بخۆن ئه‌مانه‌ن:
1- نه‌خۆشی شه‌کره‌ ۰ 
2ـ ئه‌وانه‌ی کێشیان زۆره‌ یان قه‌ڵه‌ون و  له‌ کاتی ڕێجیم ۰  
3- چونکه‌ خورما بڕێکی زۆر کالۆری تێدایه‌ ؛ باشتره‌ حه‌پی شیرین کردن به‌کار بێنن ؛ یان ڕۆژانه‌ له‌ یه‌ک ده‌نک تا سێ ده‌نک زیاتر نه‌خۆن ۰  
4-بۆیه‌ باشتره‌ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ره‌وه‌ خورما له‌ ماڵه‌که‌یان نه‌بێت و حه‌پی شیرین کردنه‌وه‌ تازه‌کان به‌کار بێنن۰
ژێده‌ر - ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.