Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:47

ئێران 3 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌دران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی عەلی شاهیننژاد تەمەن 39 ساڵ،، سەولەت تەوسەن تەمەن 40 ساڵ و جانعەلی نەدیمی تەمەن 62 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە، جانعەلی نەدیمی 4 ساڵ پێش، سەولەت تەوسەن ساڵێک پێش و عەلی شاهیننژاد 3 ساڵ پێش لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی  ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوه‌.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە میدیاکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی  ئێران ڕانەگەیەندراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.