له كوردستانی ئێران 5 هاووڵاتی كورد له سێدارهدران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی خالد ڕۆحی، خەڵکی گوندی "سۆ" لە ناوچەی "چەم شار"ی سنە و سیرووس حەیدەری، بەندکراوی تەمەن 60 ساڵ و خەڵکی ئەو شارە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
رێكخراوهكه راشیدهگهێنێت، ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سهپێنرابوو.
هەنگاو پێشتر بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بارەیەوە نووسیبووی: سیرووس حەیدەری 12ساڵ لەمەوبەر و خالید ڕۆحی 4ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ راشیدهگهێنێت، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی عەلی شاهیننژاد تەمەن 39 ساڵ،، سەولەت تەوسەن تەمەن 40 ساڵ و جانعەلی نەدیمی تەمەن 62 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
هەنگاو زانیویەتی کە، جانعەلی نەدیمی 4 ساڵ پێش، سەولەت تەوسەن ساڵێک پێش و عەلی شاهیننژاد 3 ساڵ پێش لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سهپێنراوه.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە میدیاكانی ئێران بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەرییهوه ڕانەگەیەندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.