لەمیانی یارییەكانی گەری پازدەهەمی خولی ئینگلیزی، یانەی مانچێستەر سێتی بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەیانەی ئەستۆن ڤێلای میوانداری دۆرا، لەگیمی یەكەم ئاستی هەردوولا هاوسەنگ بوو، ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەم هێرشەكانی هەردوولا درێژەی هەبوو، دواجار لەدەرەفەتێكدا لەخولەكی حەفتاو چوار، لیۆن بایلی تاكە گۆڵی یانەكەی تۆماركرد.
بەمشێوەیە یاریەكە تا كۆتایی بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی ئەستۆن ڤێلا تەواو بوو.
لەیاریەكی دیكه‌ی گەری پازدەهەمی خولی ئینگلیزی یانەی لیڤەرپول لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر یانەیی شیفلد یونایتد تۆماركرد، لەگێمی یەكەم و لەخولەكی سی و حەوت ڤێرجیل ڤان دیك گۆلی پێشكەوتنی بۆ ریدز تۆماركرد، ئەو گێمە لیڤەرپول بەگۆلێك لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم هێرشەكانی هەردوولا بۆ سەر گۆلی یەكتر درێژەی هەبوو، دواجار بەر لەفیكەی كۆتایی لیڤەرپول لەرێی یاریزان دۆمەنیك سۆبۆسلای گۆلی دووەمی تۆماركرد، بەمشێوەیە یاریەكە بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی لیڤەرپول تەواو بوو.
هەر لەركابەریەكانی گەری پازدەهەمی پریمەرلیگ، یانەی مانچستەر یونایند لەسەر یاریگای ئۆڵدترافۆڵد میوانداری یانەی چێلسی كرد، دوای بەرێوەچوونی یاریەكی ئاست بەرز لەنێوان هەردوولا، دواجار مان یونایتد بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك یاریەكە بردەوە.
لەگێمی یەكەم و لەخولەكی نۆزدە سكۆت مەكتۆمینا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ مان یونایتد بەدەستهێنا، ئەو گێمە بەرەو كۆتایی بوو، لەخولەكی چل‌و پێنج كۆڵ پالیمر گۆلی بەرامبەر بوونەوەی بۆ بلوز تۆماركردەوە، گێمی یەكەم هەردوولا بەگۆلێك بەرامبەر بوون، لەگێمی دووەم و لەخولەكی شەست و نۆ سكۆت مەكتۆمینا دووەم گۆڵی خۆیان و یانەكەی تۆماركرد.
بەم شێوەیە یاریەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بەسەركەوتنی یانەی مانچستەر یونایتد تەواو بوو.
هه‌ر له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری پازده‌هه‌می خولی ئینگلیزی، یانه‌ی تۆتنهام كاتژمێر یازده چاره‌گی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگای تۆتنهام هۆتسبیر میوانداری یانه‌ی وێستهام یونایتد ده‌كات.
تۆتنهام بهبرواو متمانه‌ی یاری رابردووی به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر ستی ده‌چێته نێو یاریگا، تۆتهام له‌چوارده گه‌ری رابردوو بیست و حه‌وت خالی كۆكردۆته‌وه، بۆیه یاریزانانی یانه‌ی تۆتنهام به‌ئومێدی بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه رووبه‌رووی وێتسهام یونایتد ده‌بنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا تیپی میوان له‌چوارده گه‌ری رابردوو بیست‌و یه‌ك خالی هه‌یه و له‌ناوه‌راستی ریزبه‌ندی دێت، بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه بۆ هه‌ردوو یانه گرنگه به‌تایبه‌ت بۆ تۆتنهام تا له‌ركابه‌ری یانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی دوور نه‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.