رۆژنامه‌یه‌كی ئیسڕائیلی ئاشكرای ده‌كات، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا جۆره نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ت له‌نێو گه‌ده و ڕیخۆڵه‌ی به‌شێك له سه‌ربازانی ئیسڕائیلی له غه‌ززه بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند سه‌ربازێك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
رۆژنامه‌ی (واینت)ی ئیسڕائیلی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه: له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ئیسڕائیلی تووشی نه‌خۆشی ریخۆڵه و كۆئه‌ندامی هه‌رس بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌نێو غه‌ززه‌دا له به‌ره‌كانی جه‌نگدان.
رۆژنامه‌كه له دكتۆرێكی سه‌ربازی ئیسڕائیلی گواستوویه‌تییه‌وه كه هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه خراپی ئه‌و خۆراكه بووه كه به‌سه‌ر سه‌ربازه ئیسڕائیلییه‌كان دابه‌شكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه 18 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ئیسڕائیلی به‌هۆی تێكچوونی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون و خه‌وێنراون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، گوته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌م ڕووداوه ته‌نیا یه‌كجار بووه و 18 سه‌رباز به‌هۆی خراپی خۆراكه‌وه تووشی ژه‌هراویبوونی گه‌ده و ڕیخۆڵه بوونه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كان چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتووه و دوای چاكبوونه‌وه چوونه‌ته‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.