لیوا محەمەد باقری ،سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران، لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، پێشنیازی ئەوەی كرد كە مانۆڕی هاوبەش لەسەر سنووری ئێران و عێراق ئەنجام بدرێت.
لە بەرامبەردا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق ئامادەیی تەواوی هێزە چەكدارەكانی عێراقی بۆ پەرەپێدانی هاوكاری سەربازی، بەرگری و مەشق و ڕاهێنان، مانۆڕی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوو وڵات ئەزموونی باش و بەنرخیان هەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، بۆیە دەتوانن پلانی باش بۆ ئەو ئەزموونە بەنرخانە هاوبەش بكەن.
شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیوا محەمەد باقری ،سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران ، بەسەردانێك گەیشتە عێراق و لەلایەن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراقەوە پێشوازی لێكرا.
مانۆڕی سنووریی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران ئەنجام دەدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.