Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:58

ئێران 3 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا و كه‌ دوو كه‌سیان بران

کوردستان TV
100%

سێ هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌دران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە  26ی11ی2023، سزای سێدارەی دوو برا بە ناوی فەرشید و فەرشاد پیرحەیاتی و هەروەها ئەسغەر سووری، سێ هاووڵاتیی لوڕ و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی نەهاوەندی پارێزگای هەمەدان جێبەجێکرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوانە هەیە و نووسیبووی کە هەوڵدانی بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنی لێخۆشبوونی بنەماڵەی قوربانی بێ ئاکام ماوەتەوە.

فەرشید پیرحەیاتی، فەرشار پیرحەیاتی و ئەسخەر سووری، ڕۆژی 5ی 12ی ساڵی 2018، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی فیزیکیدا هاووڵاتییەک بە ناوی مەیسەم زەمانییان کوشتووە و دوای دەستگیركرانیان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە، کەسێکی دیکەش سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو کە هەڵاتووە.

هەواڵی لە سێدارە درانی فەرشید پیرحەیاتی، فەرشاد پیرحەیاتی و ئەسغەر سووری هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیاكان بەتایبەت میدیای پەیوەندیدارەکان بە دادوەریی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.