Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:35

له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا زاخۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ولێر تۆماركرد

کوردستان TV
100%

له‌  خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی11ی2023، له‌ گه‌ڕی پێنجه‌م له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی زاخۆی كرد.
یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی زاخۆ به‌ كۆتا هات به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان موهه‌یمه‌ن سه‌لیم و ئێتریک مارسێلینۆ له‌ خوله‌كه‌كانی 63 و 68 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش زاخۆ له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خولدا به‌ 6 خاڵ له‌ پله‌ی یازده‌مه‌ و هه‌ولێریش به‌ 4 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌مه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.