له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا بارسێلۆنا دووچاری یه‌كسانبوون هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی11ی2023، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی 14ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕایۆڤاڵیكانۆ میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای كرد.
یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به كۆتا هات، گۆله‌كه‌ی ڕایۆڤاڵیكانۆ له رێگای یاریزان ئۆنای لۆپێز له خوله‌كی 39ی تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی بارسێلۆناش فلۆرییان لێگۆن یاریزانی ڤاڵیكانۆ له خوله‌كی 82 به هه‌ڵه له خۆیانی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ڕایۆڤاڵیكانۆ به 19 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌مدایه و بارسێلۆناش به 31 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
له لالیگادا رایۆڤاڵیكانۆ و بارسێلۆنا یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.