له پریمه‌رلیگدا مانچێسته‌رسێتی و لیڤه‌رپول یه‌كسان بوون
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی11ی2023، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی 13 خولی نایابی ئینگلیزی مانچێسته‌ر سێتی میوانداری لیڤه‌رپولی كرد.
یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به كۆتاهات ، گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌رسێتی له رێگای یاریزان هالاند له خوله‌كی 27ی تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی لیڤه‌رپولیش له رێگای ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد له خوله‌كی 80 تۆماركرا
به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچێسته‌ر سێتی له ئێستای ریزبه‌ندی خولدا به 29 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و لیڤه‌رپولیش به 28 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.