كاربەدەستێكی بەرگری ئەمریكا ئەمرۆ شەممە رایگەیاند :كەشتییەكی كۆنتێنەر كە خاوەنەكەی ملیاردێرێكی ئیسرائیلییە لە زەریای هیندی لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری ئەو بەرپرسە ئەمریكییەوە بڵاویكردەوە، كەشتییەكە كە ئاڵای ماڵتای لەسەرە، گومانی ئەوەی لێدەكرێت كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ لە جۆری شەهید-136 كرابێتە ئامانج .
بەگوێرەی ئەسۆشێتد پرێس، ئەو بەرپرسە ئامادە نەبووە ڕوونكردنەوە بدات كە بۆچی سوپای ئەمریكا پێیوایە ئێران لەپشت هێرشەكەوەیە.
شایانی باسە هەفتەی رابردوو ئیسرائیل پشتڕاستی كردەوە كە گرووپی حوسییەكان كە لە ئێرانەوە نزیكە، دەستیان بەسەر كەشتییەكی بارهەڵگردا گرتووە.
دواتریش ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، تۆمەتەكانی ئیسرائیلی سەبارەت بە تێوەگلانی تاران لە دەستبەسەركردنی كەشتی بارهەڵگری گالاكسی لیدەر لەلایەن حوسییەكانەوە ڕەتكردەوە، كە خاوەنەكەی بەریتانیایە و لەلایەن كۆمپانیایەكی ژاپۆنییەوە بەڕێوەدەبرێت.
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێران كەشتییەكی ملیاردێرێكی ئیسرائیلی كردە ئامانج
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.